موژدەیەکی خۆش بۆ هەموو سەوداکارە بەڕێزەکانی بانکەکەمان
هیچ پێویست بە دوودڵێ و دڵەڕاوکێ ناکات لە ئەمڕۆ بەدواوە دەربارەی گەرەنتی بۆ دانانی پارەکانتان لە بانکەکەمان.
ئەمڕۆ بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان ، دڵنیاییەکی زۆرتان دەداتێ لەڕێگای ئەوەی کە بانکەکەمان هاوبەشی و بەشداری کردووە لەو کۆمپانیایەی کە پێک هێنراوە لەلایەن بانکی ناوەندی عێڕاقیەوە بەناوی کۆمپانیای (العراقية لضمان الودائع) واتە ئەم کۆمپانیایە مەبەست لێ ی ئەوەیە کە متمانە بە هێزبکات بەکەرتی بانکی بەتایبەتی بانکەکەمان، وە پارێزگاری کردن و بژاردنی ئەو سەوداکارانەی پارەیان داناوە لە بانکەکەمان لەسەر ڕووداوێکی ئیفلاس ی بانکی یان مایە پوچی بانکێکی دیاری کراو یان کۆمەڵە بانکێک بەبێ یاساو ڕێسای گرنتی دانانی پارە لەبانک ڕەقەم(٣) بۆ ساڵی ٢٠١٦.