مورابحه
ساختارێكى دارايى ئيسلاميه كه ناوبژيوانێك موڵكێك ده‌كڕێت و خاوه‌نداريه‌تيه‌كه‌ى به‌ته‌واوى بۆ خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه. دواتر ناوبژيوان و كڕيار له‌سه‌ر نرخێك ڕێكده‌كه‌ون (كه بڕى قازانج بۆ ناوبژيوانه‌كه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت) كه ده‌توانرێت به چه‌ند بڕگه‌ى جياواز ياخود به يه‌كجار بدرێت.
شيكردنه‌وه له‌سه‌ر مورابحه
مورابحه قه‌رزێك نيه كه سوى له‌سه‌ر وه‌ربگيردرێت كه به ڕيبا دا ده‌نريت. مورابحه شێوازێكى فرۆشتنى په‌سه‌ندكراوه به‌گوێره‌ى ئاينى ئيسلام. هاوشێوه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و كرێيه‌ى كه ده‌درێت بۆ به خاوه‌ن بوونى شتێك. ناوبژيوانه‌كه خاوه‌ندارێتى موڵكه‌كه‌ى بۆ ده‌گه‌رێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى كه هه‌موو قه‌رزه‌كه به‌ته‌واوه‌تى ده‌درێت. بۆ ئه‌وه‌ى كه له ڕيبا دوور بێت، ناوبژيوانه‌كه ناتوانێت هيچ بڕێكى زياده له‌و بڕه‌ى كه له‌سه‌رى ڕێككه‌وتون وه‌ربگرێت. بۆيه كاتێ كه كڕيار دره‌نگ ده‌كه‌وێت له پێدانى پاره‌كه، ئه‌وه هيچ سزايه‌ك نادرێت.