ماستەرکارت(Master card)
سوپاس بۆ هەڵبژاردنی کارتی جیاوازی ماستەر کارت لە بانکی کوردستانی نێو دەوڵەتی ئیسلامی بۆ وەبەر هێنان و گەشە پێدان، ئەمەش سەرەتای ڕێگاتە بەرەو پارەدان و ڕێکارەکانی مامەڵەی بانکی بەشێوەیەکی ساناو و دڵنیاتر لەسەرتاسەری جیهان، ماستەر کارتی تایبەت بۆ تۆ لە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشە پێدان بە هەمان شێوازی ئاسانی کارتی متمانە بەکاردێت ئەویش لەهەمان شوێندا پەسەند کراوە کە خاوەنی هێمای ماستەر کارتن.
نوێترین بۆردی ئەلیکترۆنیاتی تەکنەلۆژیا و ژمارەی نهێنی کەسی(PIN) بەکاردەهێنرێت، کە زیاتر دڵنایت پێ دەبەخشێت وڕێگا دەدات کارتت بەکاربهێنیت لە ملێۆنەها دوکانی بازرگانی و ئامێری ئەژمێری ئۆتۆماتیکی (ATM) لەسەرتا سەری جیهان، کارت بەشێوەی کاش کار دەکات بۆیە لەمەولا پێویستیت بەهەڵگرتنی دراوی زیاتر نیە لە گەشتەکانت، چونکە ئەمە ڕێگات دەدات بەبەردەوامی بچیتە ناو ئەژمێرەکەت٢٤ کاتژمێر بە درێژایی ڕۆژەکانی هەفتە، بۆ ڕاکێشانی دراو لەگەڵ سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاریەکانی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشە پێدان.
خەرجکردن بەبێ دراو
هەرکاتێک ماستەر کارتەکەت بەکاردەهێنیت ئەوەی خەرجت کردوە یەکسەر بڕەکەی لە هەژمارەکەت کەم دەکرێتەوە بەم جۆرە هەست بەخێرایی و هێمنی دەکەیت لەکاتی کڕین یاخود خەرجکردن لە چێشتخانە جۆراوجۆرەکان و ئینتەرنێت یان هەر شوێنێکی تر بە بێ پارەدان بەشێوەی کاش.
پەسەند کردنی لەسەرانسەری عیراقدا
ماستەر کارتی تایبەتت لە هەزارەها فەرمانگەی بازرگانی پەسەند کراوە لە عیراق، لە وانە لە دوکانی بازرگانی جۆراو جۆر، کۆمپانیای گەشت و گوزار هەروەها سەدان ئامێری ئەژمێری ئۆتۆماتیکی (ATM) سەر بە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان.
پەسەندکردنی لە سەر ئاستی جیهانی فراوان
بۆ کوێ دەتەوێ گەشت بکەیت دەتوانیت ماستەرکارتەکەت بەکاربهێنیت، ئەم کارتە ڕێگات پێدەدات شتومەک بکڕیت لە ٢٤ ملێۆن شوێنی بازرگانی بە بەکارهێنانی ملیۆن دانە لە ئامێری ئەژمێری ئۆتۆماتیکی سەربە ماستەرکارت لە سەرانسەری جیهاندا کە ڕێگات پێ دەدات بە ئاسانی پارە بدەی.
ڕێنمایی بەسوود سەبارەت بە بەکارهێنانی ماستەرکارتەکەت بەشێوەیەکی سەلامەت
*چەند پێت بکرێت لەکاتی شتومەک کڕیندا ماستەر کارتەکەت بەکار بهێنە، ئەمە ترسی هەڵگرتنی پارەی زۆر لەلات کەم دەکاتەوە لەکاتی گەشت کردنت هەروەها یارمەتیت دەدات لەشێوازی پارە خەرجکردندا.
*وا هەڵسەکەوت بکە لەگەڵ کارتەکەت وەک بڵێی مامەلە لەگەڵ پارەدەکەیت.
*بە جێی مەهێڵە لەهەر شوێنێک.
*لە ڕوی پشتەوەی کارتەکەت واژوو بکە کاتێک وەری دەگریتەوە.
*بیپشکنە ئەوکاتەی کە بازرگان دەیگەڕێنێتەوە دوای کرداری کڕین، تاکو دڵنیابیت کە ئەمە کارتی تۆیە.
*دەرخستەی ئەژمێریت بپشکنە بە شێوەیەکی ڕێک ، و پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر تێبینی هەر هەڵەیەکت کرد لە دەرخستەی ئەژمێر.
*ژمارەی نهێنی کەسیت(PIN)لەبەر بکە، مەینوسە و لەنزیک کارت جێ مەهێڵە.
*ژمارەی نهێنیەکە لە بەردەم کەس مەڵێ و تەماشای مەکە تەنانەت کارمەندی بانکیش، سەرەڕای ئەوەی ئەو کارمەندانە لە ژمارەکەت ناپرسن.
*ئەگەر ئامێری ئەژمیری ئۆتۆماتیکی (ATM) دەستی بەسەر کارتەکەت داگرت، تکایە یەکسەر ئاگادارمان بکەوە لە ڕێگای تەلەفۆن.
*بە بەردەوامی گرنگی بە نوێکردنەوەی وردەکاری زانیاریەکانت بدە، لەوانە ژمارەی مۆبایلەکەت، بەتایبەتی ئەگەر ژمارەی مۆبایلت داواکراو بێت بۆ چالاک کردنەوەی کارتەکەت یان ژمارەی نهێنی کەسیت(PIN).
*تکایە هیچ زانیاریەکی کەسی یاخود دارایی پەیوەست بە ماستەر کارتەکەت مەدە بە هیچ سایتێکی نەناسراو لەسەر ئینتەر نێت، و وەڵامی هیچ ئیمەیڵ و نامەیەکی نەناسراو مەدەوە کە داوای زانیاریت لێدەکات.
*لە کاتی دزی یان بزربوونی کارتەکەت بۆ ئاگادارکردنەوەی کارمەندی بانک، پێویستە پێناسەی خۆت بکەیت بە ووردی لە ڕێگای تەلەفۆن وەک کارت هەڵگر، هەروەها بە نووسراو دڵنیایت لێ داوا دەکرێت بۆ بانک دەربارەی ڕوداوەکە.
جۆرەکانی ماستەر کارت لە بانکی کوردستان
١-گیفت کارت GIFT CARD
٢-دیبت کارت DEBIT CARD
٣-دراوی هەمەجۆر MULTI-CURRENCY(USD&EURO)
گیفت کارت Gift card
چۆنیەتی بەدەست هێنانی گیفت کارت (Gift card)
*وەرگرتنی یەکسەر لە گشت لقەکان و نوسینگەکانی سەر بە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی.
*نرخی تەنها ٥٠٠٠ دینار بۆ هەر کارتیک.
*بە دراوی (٦٠،٠٠٠- ١٢٠،٠٠٠-٢٠٠،٠٠٠) بەدەست دەکەوێت.
*ماوەی کارپێکردن دووساڵە.
*پێویستی تەنها بە ناسنامەیەکی پێناسەیی دەبێت.
*دە توانرێت لەناو ببرێت دوای کۆتایی هاتنی باڵانس.
*لە کاتی بەدەستهێنانی کارت پێویستە چالاک بکرێتەوە، لە ڕێگای پەیوەندی کردن بە ژمارەکانی خزمەتگوزاری سەوداکارانی بەشی ماستەر کارت( ٠٦٦٢١١٢٠٢٠- ٠٧٥١١١٥١٢١٥)
چۆنیەتی بەکارهێنانی گیفت کارت
*دەتوانرێت بەکار بهێنرێت تەنها لە ڕێگای ئۆنڵاینOnline.
*بەکاردێت بە مەبەستی ڕێکلام و ڕاگەیاندن.
*لەکاتی بەکارهێنانی کارت، پێویستە دڵنیا بیت لە نرخی دراو گۆڕینەوەی بۆ ئەو ڕۆژە بەر لە مامەڵەکردنەکە.
*دەتوانیت گفت کارت لە هەرسایتێک بەکار بهێنیت کە ئەم سایتە هێماو ڕەزامەندی ماستەر کارت Master card ی تێدا بێت تەنها پێویستە بەردەوام دڵنیابیت لەو باڵانسەی کە ماوە لە کارتەکەت بۆ ئەو مامەڵەی کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت.
دیبیت کارت Debit card
چۆنیەتی بەدەستهێنانی دیبیت کارت Debit card
*ئەم کارتە لە ناوەوەو دەرەوەی عێراق بەکاردێت.
*دەتوانیت ماستەکارتەکەت لەڕێگاکانی( ATM ,POS, Online) بەکاربهێنیت.
*ماوەی کار پێکردنەکەی دوو ساڵە.
*دابینکردنی خزمەتی کورتە نامە SMS لەکاتی بەکارهێنانی کارت بە خۆڕاییە.
*دەتوانیت دەرخستە( Statement) مانگانە بەدەست بهێنیت لە ڕێگای ئیمیڵی تایبەت بەخۆت.
*خزمەت گوزاری ڕاکیشانی کاش لە ئامێری ئەژمێری ئۆتۆماتیکی ( ATM) ی تایبەت بە بانکی کوردستان بە خۆڕاییە.
*بەم زوانە، خزمەت گوزاری ڕاکێشانی کاش لە هەموو ئامێرە ئەژمیریە ئۆتۆماتیکیەکانی عێراق بەخۆرایی دەبێت.
* پێویستت بە ئەژمێری بانکی دەبێت بەمەبەستی دەرچونی ئەم ماستەر کارتە.
*نرخی دەرهێنانی کارت ٥٠،٠٠٠دینارە.
*دراوی پێویست لەم ماستەر کارتەدا ، دیناری عیراقیە.
دراوی هەمەجۆر (دۆلار ویۆرۆ)Multi-currency(USD&EURO)
*بۆ یەکەم جار لە عیراق، یەک کارت بە دوو جۆر دراوی دۆلار و یۆرۆ دروست بکرێت.
*لەمەو لا پیویستت بە پڕۆسەکانی بانکی و پارە گۆرینەوە نابێت.
*لە ناوەوەو دەرەی عیراق بەکاردێت.
* دەتوانیت ماستەکارتەکەت لەڕێگاکانی( ATM ,POS, Online) بەکاربهێنیت.
*ماوی کارپێکردنەکە دووساڵە.
* دابینکردنی خزمەتی کورتە نامە SMS لەکاتی بەکارهێنانی کارت بە خۆڕاییە.
* دەتوانیت دەرخستە( Statement) مانگانە بەدەست بهێنیت لە ڕێگای ئۆنڵاین(E-banking) لەگەڵ ناو ووشەی نهێنی بۆ هەر کارت هەڵگرێک.
*کارت هەڵگر توانای چاودێری کردنی گشت جولەکانی کارتەکەی هەیە لەڕێگای بەکارهێنەری تایبەت بەخۆی.
*بۆچالاک کردنی بەکارهێنەر پەیوەندی بکە بە ژمارەی خزمەتگوزاری سەوداکارانی بەشی ماستەر کارت (٠٧٧٢٨٨٤٣٤٣٤).
*نرخی دەرهێنانی کارت ٣٥ دۆلارە.
*دراوی بەکار هاتوو لەم ماستەر کارتەدا ، دۆلار ویۆرۆیە.