ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری
بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى ستراتیژیهكى خزمه‌تگوزارى بانكى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئامانجێكى ڕوون كه هاوكاریهتى بۆ بوون به پێشه‌نگ له سه‌ر ئاستى ناوخۆیى نێوده‌وڵه‌تى دا. وه‌هه‌روه‌ها ئەو ستراتیژیه هاندهریهتى بۆ ئه‌وه‌ى كه ڕۆلێكى كاریگه‌ر ببینێت له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئابوورى ناوخۆ و به‌ره‌وپێشبردنى چالاكیه دارایى و بانكیه‌كان. ئه‌م ستراژیه توانیویه‌تى پاره‌یه‌كى زیاتر ڕابكێشێته ناو بانكه‌وه و به‌كاربهێنرێن بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى له بوارى جیاوازدا. هه‌روه‌ها، له‌ڕێگەى دابین كردنى خزمه‌تگوزارى جۆراوجۆرى دارایى و وه‌به‌رهێنانه‌وه له بوارى جیاوازدا و له قاڵبى ده‌ست راگهشتنى هه‌موو تاكه سه‌رمایه‌داره‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كان به بانككارى گشتگیر كه هه‌موو به‌رهه‌م و ئامێره بانكیه ئیسلامیه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك مرابحه و محاربه و مشاركه. به‌هۆى شه‌فافیه‌ت، بهڕێوهبهریهكى باشه‌وه، پەیرهوى كردنى یاساى گونجاو، و دروست كردنى ساختارێكى رێكخراوه‌یى بۆ پشتگیرى له جێبه‌جێكردنى یاساكان و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاركردنی پەیڕهوى بانك له ئامانجه‌كانى بانكدا ڕه‌نگیانداوه‌ته‌وه. ئه‌مه بووه‌ته هۆى ڕاكێشانى هه‌ندێك كه‌سی كارامه و شاره‌زا بۆ كاركردن له بانك دا. ساختارى ڕێكخراوه‌یى بانك پێكدێت له لیژنه‌ى باڵاى خاوه‌ن پشكه‌كان و لیژنه‌كانى سه‌ر به‌و لیژنه‌یه، ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى، ڕاوێژكار، شاره‌زا، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى باڵا، وه چه‌ندین لیژنه‌ى تر و چاودێرى ده‌ره‌كى. ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانى كار و بارى كارگێڕى، دارایى، پلاندانان، رێكخراوه‌یى و كاروباره ته‌كنیكیه‌كانى بانك. هه‌روه‌ها وه‌ك بهرپرسیایهتیهك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئیش و كاره‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به داڕشتنى ستراتیژى، یاسا و پەیڕه‌و، وه ئاراستەى گشتى بۆ گه‌یشتن به ئامانج. هه‌روه‌ها، ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ستاوه به زیادكردنى چه‌ند به‌شێك بۆ ساختارى بانك بۆ دڵنیا بوونه‌وه له جێبه‌جێكردنى ستراتیژیه‌كه. ئه‌و به‌شانه بریتین له، چاودێرى ناوخۆیى، كۆنترۆڵكردنى ڕیسك، یاساى وه‌به‌رهێنان، و كۆنتڕۆڵكردنى تواناى به‌كاش كردن. بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م ئه‌ركانه، ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ستاوه به دروست كردنى چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى له به‌ڕێوه‌بردنى كار و باره‌كان. ئه‌م لیژنانه وه‌ك ئه‌ندامى كاتى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى یاخود ڕاوێژكار ده‌ور ده‌بینن. ئه‌و لیژنانه‌ى كه یارمه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ده‌ن بریتین له:
لیژنه‌ى شه‌ریعه كه له‌وه دڵنیا ده‌بێته‌وه كه هه‌موو چالاكیهكان به گوێره‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كانى ئاینى ئیسلامه. به مه‌به‌ستى به‌رفراوانكردنى چالاكیه‌كانى بانكه‌كه و هاوتا بوون له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له بوارى پیشه‌سازى بانكیدا، بانك هه‌ستاوه به گه‌شه‌پێدانى ساختارێكى رێكخراوه‌یى كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شتن به‌و ئامانجه.