"جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی نوێی ئایتی واژۆکردنی گرێبەست."
هاوتەریب لەگەڵ دیدگای ستراتیجی بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، بە ڕێنمایی کاک بەختیار ڕەشید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیمان،
بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، بانکەکەمان هەنگاوێکی بەرچاوی ناوە بۆ پێشەوە بە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای دیجیتاڵ وۆڵ، ئەم هاوبەشییە ئامانجی جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی ئایتی بۆ بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی کوردستانە لەسەریەک.
بەم هەنگاوە، ئێمە دڵنیاین کە دامەزراوەکەمان بەردەوام دەبێت لە سەرکەوتن، پێشکەشکردنی نایابی لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان ئێمە چاوەڕوانی هاوکارییەکی سەرکەوتوو و پێشکەوتنی زیاترین لە ئاسۆیی دینامیکی پیشەسازی بانکیدا
------------------------------------------------------------
واژوکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پێوەری ٩ ژمێریاری
لە ساڵانی ڕابردوو بانکی ناوەندی عیراقی پشتى بەست بە پێوەری ژمێریاری نێودەوڵەتی IFRS لەکەرتی بانکی کە ئەمە بووە هۆی دەسکەوتێکی کاریگەر لە جێبەجێکردنی پێوەری ٩ وە ژماردنی کاریگەری چەندایەتی بۆ پاراستنی دەزگا داراییەکان .
بەگوێرەی ڕینماییەکانی کارگێری بانکەکەمان بۆ جێبەجێکردنی باشترین کرداری نێودەوڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی داواکارییەکانی بانکی ناوەندی عیراق، بانکەکەمان (بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ وەبەرههێنان و گەشەپێدان ) بە نوێنەرایەتی بەڕێوبەری ڕێپێدراو بەختیار رشيد اسماعيل هەڵسا بە واژوو کردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای عێراقنا بۆ راوێژکاری ئابووری وکارگێری وراهێنان بۆ جێ بەجێ کردنی پێوەری ٩ بۆ ساڵانی 2022-2023-2024