کارتی ڤیزا
ڤیزا کارتی خۆت ئێستا وەربگرە
کارتی ڤیزەی بانکی کوردستان ڕێگەیەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ پارەدان بە کڕینەکانی ڕۆژانەت. لە چەندین شوێنی جیهان وەردەگیرێت و دەتوانرێت لە فرۆشگا و ئۆنلاین و لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە بەکاربهێنرێت.
ڤیزای کلاسیک
کارتی ڤیزا کلاسیک چارەسەرێکی بنەڕەتی و دان پێنراوی جیهان بۆ پارەدان دابین دەکات، کە مامەڵەی گونجاو و پارێزراو لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان وئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری جیهاندا بۆ سەوداکاران دابین دەکات.
کارتی ڤیزا گۆڵد
بە تایبەتمەندی باشترکراو، کارتی ڤیزا گۆڵد خزمەت بەو کەسانە دەکات کە بەدوای زیادکردنی هێزی خەرجکردن و ئیمتیازاتی زیادەدا دەگەڕێن، سنوورێکی قەرزکردنی بەرزتر پێشکەش دەکات لەگەڵ کۆمەڵێک سوودی تایبەت وەکو بیمەی گەشت وپاراستنی کڕین.
کارتی Visa Signature
تایبەتمەندی لەگەڵ ئاسودەیی لە کارتی Visa Signature یەکتردەگرن، بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە دەیانەوێت ئیمتیازاتی تایبەتیان هەبێت، ئەم کارتە نەک تەنها سنوورێکی قەرزکردنی زیاتر پێشکەش دەکات، بەڵکو دەستگەیشتن بە کۆمەڵێک سوودی نایابیش دابین دەکات، لەوانە خزمەتگوزاری دەرگاوان، بەرزکردنەوەی پلەی گەشتکردن و ئەزموونە ناوازەکان.
ئەژمار بکەرەوە!
دەتوانیت لە ئێستاوە دەست پێبکەیت و ئەژمار بکەیتەوە. بۆ زانینی زیاتر دەربارەی ئەو زانیاریانەی کە پێویستە بۆ دەستپێکردن کلیک لەسەر دوگمەی خوارەوە بکە. کلیک لەمانەی خوارەوە بکە:
زیاتر بخوێنەوەئامۆژگاری بۆ بەکارهێنانی سەلامەت:
- باشترە پارە بە کارت بدەیت: پارەدان بە کارت هەڵبژێرە لەبری پارەی کاش بۆ کەمکردنەوەی مەترسی هەڵگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر.
- بە وریاییەوە مامەڵە بکە: هەمان مامەڵەی پارە لەگەڵ کارتەکەت بکە، دڵنیابە هەردەم لەژێر چاودێری خۆت بێت.
- واژۆکردنی دەستبەجێ: لە کاتی وەرگرتنی کارتەکەت واژۆ لەسەر پشتەوەی کارتەکەت بکە بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ڕێگەپێنەدراو.
- دڵنیابوون لە وەرگرتنەوەی کارتەکەت: هەمیشە دڵنیابە لەوەی کە ئەو کارتەی دوای مامەڵەکە بۆت دەگەڕێتەوە کارتەکەی خۆتە.
- بە بەردەوامی بەیاننامەی ئەژمارەکەت بپشکنە: بە بەردەوامی پێداچوونەوە بە بەیاننامەی ئەژمارەکەت بکە و هەر ناتەبایییەکت بینی دەستبەجێ ڕاپۆرتی بکە.
- پاراستنی تێپەڕە ووشە: تێپەڕە ووشەکەت بە نهێنی بهێڵەرەوە و هەرگیز مەیدە بەهیچ کەسێکی تر، بە کارمەندانی بانکیشەوە.
- ڕاپۆرتی وونبوون یان دزین: لە کاتی ونبوون یان دزینی کارتەکەت دەستبەجێ ڕاپۆرتی بانکەکەت بکە بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەی ڕێگەپێنەدراو.
ماوەی کارپێکردن
کارتی بانکی ماستەرکارت بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری پێ دەکرێت
SMS
چێژ لە ئاگادارکردنەوەی کورتەنامە وەربگرە بەخۆڕایی بۆ مامەڵەی کارتەکەت.
چێژ لە ئاگادارکردنەوەی کورتەنامە وەربگرە بەخۆڕایی بۆ مامەڵەی کارتەکەت.
ئەژماری ئەلیکترۆنی
وەرگرتنی بەیاننامەی ئەژماری مانگانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە.
وەرگرتنی بەیاننامەی ئەژماری مانگانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە.
دراو
دانانی پارەی نەختینە لەسەر کارتەکە بە دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆیە.
دانانی پارەی نەختینە لەسەر کارتەکە بە دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆیە.
تێبینی گرنگ!
هەمیشە کارتەکەت بە پارێزراوی بهێڵەرەوە و هەرگیز بەبێ چاودێری جێی مەهێڵە. بۆ پاراستنی زانیاری کارتەکەت گرنگە تێپەڕە ووشە خۆت و کۆدە سێ ژمارەییەکەی پشتەوەی کارتەکەت بەهیچ کەسێکی تری نەدەیت.