ئامانجه‌كان
ئامانجى بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێى جیاوازبوونه‌وه پێشه‌نگ بێت له هه‌موو بواره‌كان له‌ڕێى پێشكه‌شكردنى به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارى باشه‌وه كه له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كان و پێداویستیه‌كانى به‌كارهێنه‌راندا ده‌گونجێت له‌ڕوى كه‌م كردنه‌وه‌ى بڕى تێچوون و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كان. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیه‌تى كه داخوازیه داراییه‌كانى كه‌رته جیاوازیه‌كانى ئابوورى به‌جێ بێنێت و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى ته‌كنه‌لۆجى پیشه‌سازى بانكى به‌ره‌وپێش بڕوات.
بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى مه‌به‌ستیه‌تى به‌شدار بێت له به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى ئابوورى له عێرا ق به گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى وه‌ك ئامانجێكى درێژخایه‌ن. به ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م ئامانجه له‌ژێر دروشمى ( گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام، داهێنان، بڕوابه‌خۆبوون، ئاسایش، ناوبانگ). خزمه‌تگوزاریه‌كانى بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕووى جوگرافیاوه گه‌وره‌بوونى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه و جۆرى خزمه‌تگوزارى بانكى به‌رز كردوه‌ته‌وه و ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى زیادى كردوه به‌هۆى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین لق له سلێمانى و دهۆك و به‌غداد و فڕۆكه‌خانه و هه‌روه‌ها ئۆفیسى سه‌ره‌كى له هه‌ولێر. ئۆفیسى سه‌ره‌كى پێكهاتووه له 10 قات له‌گه‌ل 2 قاتى دیکە كه وه‌ك کۆگا و ژورى ئه‌من به‌كار ده‌هێندرێن. ئه‌م باڵه‌خانه‌یه گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ى بانكیه له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا. بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى مه‌شقپێكردن بۆ كارمه‌نده‌كانى، هه‌روه‌ها نوسینگهیهكى تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی به بازاڕى كاغه‌زى دارایى و ئۆفیسی سه‌ره‌كى بانك له شاره‌كانى دیكه‌دا. بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵستاوه به كڕینه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى بانكى سلێمانى كه له ناوه‌ڕاستى شه‌قامى بازرگانى سلێمانیدا هه‌ڵكه‌وتووه. هه‌روه‌ها له پرۆسه‌ى دروستكردنى باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ لقى سه‌ره‌كى له دهۆك. جێگاى تێڕامانه كه بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى پەێڕهوى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر چالاكیه‌كانى مورابحه به‌رده‌وامه به فرۆشتنى تاكسى و پاسى بچووك به نه‌ختینه یاخود به قیست بۆ پشتگیریكردنى به‌شێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵگا كه ده‌بێته هۆى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دانه‌مه‌زراون و خزمه‌تگوزارى گواستنه‌وه باشتر ده‌كات و ژینگه‌ش به‌ره‌و باشتر ده‌بات و ده‌پارێزێت له پیس بوون بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به‌ستنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆرێك له بانكه جیهانیه‌كان له زۆر وڵاتى جیاواز دا به مه‌به‌ستى ئاسانكردنى سهوداگهرى بانكى ده‌ره‌كى و سهرفكردنى بیانى و حه‌واڵه كردنى دراوى بیانى به گوێره‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زارتى دارایی و بانكى ناوه‌ندى عێراقى و بانكى ناوه‌ندى هه‌رێمیه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ یاساى شوشتنه‌وه‌ى پاره. بانك مه‌به‌ستیه‌تى كه گرنگى بدات به گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى ناوخۆیى له‌ڕێى هاندانى سه‌رمایه‌گوزارى بیانی و پرۆژه‌كان له عێراق و له هه‌رێم به‌تایبه‌تى و پشتگیرى پڕۆژه بچووك و ناوه‌نده‌كان. به‌رهه‌مهێنان كراوه بڕى زیاده‌ى ماوه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كان دا به گوێره‌ى بنه‌ماكانى بانكى ئیسلامى. هه‌روه‌ها بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێى كردنه‌وه‌ى ئۆفیس له شاره‌كانى دیكه‌دا توانیویه‌تى تۆڕى په‌یوه‌ندیه‌كانى فراوانتر بكات. بۆ به‌كارهێنانى ئه‌و سه‌رمایه‌ى له به‌رده‌ستدایه به باشترین شێوه به جۆرى كه زۆرترین داهاتى ده‌بێت، بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى دارایى دابین ده‌كات به گوێره‌ى ستانداردى اعتبار و كۆنترۆڵكردنى ڕیسك و له هه‌مان كاتدا پاراستنى هاوسه‌نگى له‌نێوان قه‌باره‌ى پاره‌ى خه‌وێندراو و سه‌رمایه و پاشه‌كه‌وت له لایه‌ك و قه‌باره‌ى دارایى و اعتبار له‌لایه‌كى تره‌وه. بۆ پاراستنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پاره له بانك ده‌خه‌وێنن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ى پشكداره‌كان، بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى به ته‌واوى دواى ئه‌و یاسا و بڕیارانه ده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراقیه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه یاساى دژى پاره شتنه‌وه و ستانداردى بڕى سه‌رمایه‌ى پێویست و بڕى پاشه‌كه‌وتى یاسایى به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى بڕى نه‌ختینه‌ى په‌سه‌ندكراو بۆ دوركه‌وتنه‌وه له ڕیسك و پاراستنى پاره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له بانكدا پاره‌كانیان ده‌خه‌وێنن و به‌كارهێنانى نه‌ختینه به‌جۆرێك كه زۆرترین داهات بۆ كۆمپانیا ده‌هێنێت ده‌گرێته خۆى.ڕێژه‌ى سه‌رمایه‌ى پێویست له‌ڕووى هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕیسكى سه‌ر سه‌رمایه بریتیه له 122%. بانكى كوردستانى نێوده‌وڵتى له هه‌وڵى به‌رده‌وام دایه بۆ دروست كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ى كارتى اعتبار بۆ ئه‌و بهكارهێنهرانهى كه هه‌ڵگرى Visa Card كه له سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2012 دروست كراون. هه‌روه‌ها بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى كارده‌كات بۆ دروست كردنى Master Card له ساڵى 2014 دا. جێگاى سه‌رنجه كه بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ندین ته‌كنیكى تازه‌ى به كارهێناوه بۆ خزمه‌تكردنى به‌كارهێنه‌رانى. بۆ نموونه سیسته‌مى (RTGS-ACH)ى به‌كار هێناوه و ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ناساندنى خزمه‌تگوزارى بانككارى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه كه یارمه‌تى به‌كارهێنه‌ران ده‌دات كه ئیش و كارى بانكیان ئه‌نجام بده‌ن بێ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى بانك بكه‌ن و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى عێراق و یاساى شوشتنه‌وه‌ى پاره.