بنەما سەرەکیەکانی ئێمە
ئیلهامی جێباوەڕی: ئێمە ئیلهامی باوەڕپێکردنمان لە خاوەن بەرژەوەندیەکانی خۆمان وەردەگرین،
وەک جوڵێنەر و هاندەری سەرەکی چالاکیەکانمان.
بایەخدانی ورد بە سەوداکەرەکانمان: تێکۆشەرانە هەوڵدەدەین کە پێداویستیەکانی سەوداکارەکانمان وەک ئەرکی پێشینەی بانکەکەمان دابین بکەین.
ئافراندنی سەرکەوتن:باوەڕمان وایە سەرکەوتن بۆ سەوداکارەکانمان بریتیە لە ئەرکی ئێمە.
وەفاداری کۆمەڵگا و هاوبەشی : ئێمە وابەستراوی کۆمەڵگاکەمانین، هەوڵ بۆ پشتگیری ڕاپەڕین و پێشکەوتنی کۆمەڵگا دەدەین، بۆ هەموو دەزگاو تاکەکان.
دەوڵەمەند کردنی بەها: تێکۆشەرانە هەوڵ بۆ نەخشە سازیی و پێشکەشکردنی شیکار و چارەسەرییە داراییەکان دەدەین بۆ سەوداکارەکانمان، بەپێی پێویستیە بانکیەکان.
ڕاستگۆیی و دەستپاکی ویژدان:لە کاروبارەکانمان دا بە دەستپاکی و حیکمەت و ڕووخۆشی وڕاستگۆیی ئاکار دەنوێنین.
کەمکردنەوەی مەترسیەکان:هەنگاوی ژیرانە دەهاوێژین بۆ ئامادەکاری توانا و پێویستیەکان لە پێناوی کەمکردنەوی مەترسیەکان.
شەفافیەت و کرانەوە:ئێمە لە پەیوەندیەکانمان ڕوون و ڕاستگۆین.
گیانی پێشەیی و کاری بە کۆمەڵ : هەوڵدەدەین پێکەوە هەموو وەک تیمێک کاربکەین، کەسە پسپۆڕەکان لە پیشەدا بۆ خۆمان ڕابکێشین و دەستیان پێوەبگرین و ڕێزیان لێ بنێین، بەڕەچاوکردنیان وەک بەهێزترینی شێوازی بەهاکان، لەگەڵ بایەخدانی ورد بەبەرزکردنەوەی ئاستی توانا و بەهرەکان لە پێناوی ئامادەییمان بۆ وەستان بەرامبەر ئاستەنگەکان
چاکسازی بەردەوام:هەوڵدەدەین کە دەستپێشکەری و پێشەوایی بکەین لە ڕووی کارو داهێناندا، لە ئەدای کاری بانکی ئەوەش بەرێگای دابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری بەتەکنیکێکی پێشکەوتوو.